عیراقی
مستەفا كازمی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر دانانی وەزیرەكان و پشكی هەرێمی كوردستان لە كابینەكەی مستەفا كازمی، بڕیارە سەرۆكی راسپێردراو سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
بەپێی هەواڵێك راگەیەندنە عیراقییەكان، مستەفا كازمی، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق لە بارەی دانانی وەزیرەكان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
هەرچەندە بڕیاربوو مستەفا كازمی سەردانی هەرێمی كوردستان نەكات و هەفتەی رابردوو ناوی وەزیرەكانی بڵاوكردەوە بەڵام بەهۆی رێككەونەكەوتنی لایەنە شیعەكان لەسەر ناوی وەزیرەكان، بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان.
مەیادە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "مستەفا كازمی گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات لە بارەی پۆستەكان و وەزیرەكان، بەڵام شێوازی گفتوگۆكە دیار نییە ئایا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات یان نا".