گێتی

یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرا
مەودا میدیا-

شارەزایانی بواری فەلەکناسی وادەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەکەن و رۆژی 2026/2/18، بۆ دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنی مانگی رەمەزان دیاری دەکەن.

ئیبراهیم جەروان، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی ئیمارات رایگەیاند "هیلالی مانگی ەەمەزان لە رۆژی سێشەممە 2026/217، لە کاتژمێر 4:01 بە کاتی ئیمارات (3:01 بە کاتی سعودییە) دەبینرێت، بەڵام دوای یەک خولەک لە رۆژئاوابوون دیار نامێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چاوەڕوان دەکرێت بینینی مانگ زەحمەت بێت، رۆژی پێنجشەممە 2026/2/19 یەکەم رۆژی رەمەزان دەبێت و رۆژی هەینی 2026/3/20، یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan