گێتی
ئەردۆغان یاداشتێک دەداتە پەرلەمانی تورکیا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەردۆغان داوا لە پەرلەمانی توركیا بۆ ماوەی سێ ساڵی تر مۆڵەتی رەوانەكردنی هێز و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان درێژبكاتەوە.
ئەردۆغان لە یاداشتەکەیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە " بەردەوامی هەڕەشەی تیرۆر و نەبوونی سەقامگیریی هەمیشەیی لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری تورکیا، هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانییان دروست دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە " پەیەدە و یەپەگە بەهۆی ئەجێندا جوداخوازییەکەیانەوە هیچ هەنگاوێک بۆ بەشداریکردن لە ئیدارەی ناوەندیی سوریا نانێن و رێگری لە پێشکەوتنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی ئەو وڵاتە دەکەن".
ب ح

بیروڕا