گێتی
ئەردۆغان چەکدارانی شەرع بۆ شەڕی کورد پڕچەک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەردۆغان پێشنیاری رێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازیی بۆ سەرۆکی راگوزەری سوریا کردووە کە خۆی لە پڕچەککردنی چەکدارانی سوریا و شەڕی دژبە هێزە کوردییەکان دەبینێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە "ئەردۆغان بەنیازە رێککەوتنێک لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام بدات کە رێگەی پێبدات ئەو هێزە کوردیانە بکاتە ئامانج کە بەدرێژایی سنووری تورکیا - سوریا بڵاوبوونەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەردۆغان بۆ خۆ بەدوورگرتن لە ئاڵۆزی لەگەڵ ئیسرائیل پێشنیازیکردووە چەک و کەرەستە سەربازییەکان لە باکوور ی سوریا کە کوردەکان تێیدا بوونیان هەیە جێگیر بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "تورکیا نیگەرانە لە بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنزیک سنوورەکانی کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانی دەکرێن، دەیەوێت بەم هەنگاوە هەژموونی هێزە کوردییەکان بەسەر کێڵگە نەوتییەکان کۆتایی پێبهێنێت".
ب ح

بیروڕا