گێتی

ئێران لەمڕۆوە دەستكراوە دەبێت بۆ ئەتۆم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران لەمڕۆوە دەستكراوە دەبێت بۆ ئەتۆم

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، ئێران لە ژێر باری بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی دەردەچێت و سەرجەم سنوورداركردنەكانی هەڵدەگیرێن. 

وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند" لەمڕۆوە سەرجەم بڕگە و سنوورداركردنەكانی پەیوەست بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران پووچەڵ دەبنەوە كە ماوەی 10ساڵە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر وڵاتەكەیاندا سەپێنراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە"سەرەڕای هەوڵە نایاساییەكانی هەریەك لە وڵاتانی ئەورووپی  بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا بۆ گێڕانەوەی سنوورداركردنەكان، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش هیچ بڕیارێكی لەو بارەیەوە نەداوە، ئەوەش بەهۆی دژایەتیی روونی چین و روسیاوە بووە".

بڕیاری 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەگرتووەكان، لە 20ی تەممووزی 2015 پەسەند كرا و بەشێك بوو لە رێكەوتنامەی ئەتۆمیی ئێران كە بەپێی بڕیارەكە سەرجەم ئەو بڕیار و سزایانەی لەسەر وڵاتەكە بوو هەڵدەوەشێتەوە و لە بەرامبەرایشدا ئێران پابەند دەبێت بە چەندین سنوورداركردن لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی، بەتایبەت لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی موشەكی بالیستی.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan