گێتی

کاروانێکی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاروانێکی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوا کرا
مەودا میدیا-

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کاروانێکی نوێی سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بارەگا سەربازییەکانی کرد لە رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ هاوپەیمانان کاروانێکی سەربازییان لە هەرێمی کوردستانەو بۆ بنکەی قەسرەک لە باکووری پارێزگای حەسەکە گواستەوە کە لە 20 بارهەڵگر پێکهاتبوو، کاروانەکەش لە کەرەستەی سەربازیی و لۆجیستیی و سووتەمەنیی لەخۆ گرتبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە چەکی بەرگریی ئاسمانی و مووشەک و سیستەمی راداری پێشکەوتوو و کەرەستەی لۆجیستی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنکەی قەسرەک لە باکووری حەسەکە گواستەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan