گێتی

پوتین بۆ راگرتنی جەنگ مەرجی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پوتین بۆ راگرتنی جەنگ مەرجی هەیە
مەودا میدیا-

 رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپی ئاشکراکرا.

 رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە "پوتین مەرجی بۆ راگرتنی جەنگ هەبووە و داوایکردووە ئۆكرانیا هەرێمی دۆنێتسک رادەست بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرۆکی روسیا ئامادەیە دەستبەرداری هەردوو ناوچەی زاپۆریژیا و خێرسۆنن ببێت لە بەرانبەر رادەستكردنی هەرێمی دۆنێتسک".

ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی سێ هەرێمی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای روسیاوە داگیرکراوە و زیاتر لە دوو ساڵە شەڕى لەنێوان هەردوولا بەردەوامە و هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوون.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan