گێتی
عه‌لى خامنه‌یی: تره‌مپ خه‌ریكه خه‌و ده‌بینێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێبەری باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران هیچ پێوەندییەکی بە ئێوە نییە، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا خه‌وى بینیووه كه باسى له‌ناوبردنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند " دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا قسەی بێ بنەما دەکات، به هەندێک قسەی پڕوپوچ هەوڵی داوە هیوا بە ئیسرائیلییه نائومێدەکان ببەخشێت و ورەیان بەرز بکاتەوە".
وتیشى "تره‌مپ خه‌و ده‌بینێت كه باسى له‌ناوبردنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات و هەر بەو خەیاڵەوە بژی، بەڵام ئێوە چکارەن کە لەم په‌یوەندییەدا دەبێ و نابێ دەڵێن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تره‌مپ خۆى به ئێران سه‌رقاڵكردووه و ده‌یه‌وێت به هه‌ندێ قسه ئێرانییه‌كان چه‌واشه بكات، به‌ڵام له ناو وڵاته‌كه‌ى خۆى ملیۆنان خه‌ڵك دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا



