جیهانی

مەرگی دوو برا کۆڵبەرەکە جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی هێنایە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرگی دوو برا کۆڵبەرەکە جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانی هێنایە دەنگ
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆك كۆماری ئێران هاتە دەنگ سەبارەت بە مەرگی دووبرای کۆڵبەر کە بەهۆی بەفر و سەرماوە گیانیان لەدەستدا و ھاوخەمی خۆی  بۆ بنەماڵەی ئەو دوو کۆڵبەرە دەربڕی.

ئیسحاق جەھانگیری، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران لە راگەیەندراوێكدا ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی دوو برا كۆڵبەرەكەی گوندی نێی مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەربڕیو رایگەیاند "دەبێ بە پەلە گوزەرانی ئەو بنەماڵەیە چاك بكرێت و ئەنجامەكەش بە رای گشتی بگەیەندرێت".

وتیشی "مەرگی فەرھاد و ئازاد خوسرەوی كاریگەری لەسەر ویژدانی بەرپرسانی و ھەموو خەڵك داناوە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ھەفتەی رابردوو بەھۆی بەفربارینی زۆر دوو برای كۆڵبەر لە ملەی تەتەی سنووری رۆژھەڵات لەگەڵ باشووری كوردستان بەهۆی بەفر و سەرماوە رەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا و ئەمەش بووە جێگەی نیگەرانی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان