راپۆرت

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت
مەودا میدیا-

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق قسەمان كردووە و لە دوو رۆژی داهاتوو چارەسەری كێشەكە دەكرێت، ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت، ئەم مانگەش مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت و مانگی داهاتوو رێكاری نوێ دەیگرێتەبەر.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند "لەگەڵ نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق قسەمان كردووە لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "لە نوسینگەكەوە بەڵێنمان پێدرا لە دوو رۆژی داهاتوو ئەو پرسە چارەسەر بكرێت".

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە "حكومەتی عیراق بۆ ئەم مانگەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت و لە مانگی داهاتووەوە رێكاری نوێ دەگیرێتەبەر.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەر بە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق بە فەرمی وەڵامی هەرێمی كوردستانی نەداوەتەوە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".

ئەوەشی خستەڕوو "لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەو پرسە چارەسەر دەكرێت و بۆ ئەم مانگەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت".

هەر بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، ئەگەر رۆژ پێنج شەممەی ئەو هەفتەیە پارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە نەكرێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی رەوانە دەكرێت.

پێشتر ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیدا و رایگەیاند " هەرێمی كوردستان ماوەی زیاتر لە یەك ساڵە مووچەی بۆ دەڕوات بەڵام هیچ بڕە نەوتێكی رادەستتی بەغدا نەكردووە".

ئەمڕۆش دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئامدەین تەواوی مەلەفی نەوت بدەینە بەغدا بۆ ئەوەی مووچەمان بۆ بنێرن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان