گێتی

ئەردۆغان: دادگا بڕیار لەسەر دەمیرتاش دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان: دادگا بڕیار لەسەر دەمیرتاش دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە کەیسی ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئاشکرایکرد بڕیاری دادگا لەسەر دۆسێیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەرچی بێت جێبەجێی دەکەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "ئەم وڵاتە، وڵاتی دادوەرییە لەم بابەتەدا هەر بڕیارێک بدات، ئەوان پابەندی بڕیای دادگا دەبن".

ئەمە لە کاتێکدایە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە لە ساڵی  2016ەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی تری هەدەپە، زیندانیکراون و دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا چەند جارێک داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کردووە، بەڵام تورکیا داواکەی بە بیانووی جیاواز رەتکردووەتەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan