عیراقی
عادل عهبدولمههدی دڵنیایی دەداتە عیراقییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق رایدەگەیێنێت عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتانی پێشکەوتوو سەرکەوتووتر بووە ئاماژە بەوەش دەکات سەرەڕای پشتبەستن بە نەوت و هەرەسهێنانی نرخی نەوت، بەڵام پێداویستیی خۆراک هەیە و بەرهەمی کشتوکاڵی ئەمساڵ باشترە.

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە "رۆژی یەکشەممە 26ی نیسان کۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەوەی، عیراق بە ئازایانە رووبەڕووی کۆرۆنا بووەتەوە و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، بە گەواهیدانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان سەرکەوتووتر بووە لە وڵاتانی پێشکەوتوو لەڕووی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان".
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە گرنگیی هاوکاریی نێوان پارێزگاکان و لایەنە جێبەجێکارەکان بەشێوەیەکی فراوان کرد، بەوپێیەی دۆسیەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا نیشتمانی و جیهانییە نەک خۆجێیی، هەروەها راشیگەیاند "سەرەڕای پشتبەستن بە نەوت و هەرەسهێنانی نرخی نەوت، بەڵام پێداویستیی خۆراک هەیە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەرزی کشتوکاڵە و یەکێک لە شانازی و دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان بریتییە لەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو باشترە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەرزی کشتوکاڵە و یەکێک لە شانازی و دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان بریتییە لەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو باشترە".