عیراقی

شیعە هۆشداری داوەتە كازمی كەسی دووبارە بۆ كابینەكەی دانەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شیعە هۆشداری داوەتە كازمی كەسی دووبارە بۆ كابینەكەی دانەنێت
مەودا میدیا-

راوێژكارێكی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لایەنە شیعیەكان هۆشداریان داوەتە مستەفا كازمی، سەرۆكی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كە بە هیچ جۆرێك كەسی دووبارە بەكارنەهێنێتەوە بۆ كابینەكەی.

ئەمین بەكر، راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند " لە دوایین كۆبوونەوەی هێزە شیعییەكان لەسەر ئەوە رازی نەبوون كە كابینەكەی مستەفا كازمی، راسپێردراو بۆ پێكهانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، بەوشێوەیەی كە ئاشكرای كردبوو بە تایبەت ناوی وەزیرەكان بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

ئەوەشی خستەڕوو "لایەنە شیعییەكان دەرفەتی ئەوەیان دایە كازمی كە پێداچوونەوە بە كابینەكەی و وەزیرەكان بكات و ئەوكات دەتوانێت كابینەكەی بباتە ناو هۆڵی ئەنجوومەن و دەنگی لەسەر بدرێت".

وتیشی "لایەنە شیعییەكان لەگەڵ هیچكام لە وەزیرەكان نەبوون كە كازمی ئاشكرای كردبوون، بەتایبەتی دووبارەكردنەوەی ناوی وەزیرەكان كە ئێستا لە كاردان و لە ناویشاندا وەزیرەكانی كورد".

هەفتەی رابردوو لیستی كاندیدەكانی كابینەكەی كازمی بڵاوكرایەوە و هەندێك لە وەزیرەكانی ئێستا دانرابوونەوە، لە ناو پۆستەكانی كوردیش فودا حسێن یەكێك بوو لەوانە كە كاندیدی وەزیری دارایی عیراق بووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان