کوردستانی

عەبدی: بەبێ مافەکانی کورد دانووستان لەگەڵ دیمەشق ناکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدی: بەبێ مافەکانی کورد دانووستان لەگەڵ دیمەشق ناکەین
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دووپاتیدەکاتەوە بەبێ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریادا ناکەن.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "دەبێت دەستوور دان بە کورد و مافەکانیدا بنرێت و جیا لە کورد پێویستە نوێنەری دورزیی و عەلەوییەکانیش لە کۆبوونەوەکانی دیمەشق ئامادەبن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " پەیوەندییەکانی باشور و ڕۆژئاوا ئاساییبوونەتەوە و پاڵپشتیی و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبەریی خۆسەر زۆر گرنگە".

ئەوەشی خستەڕوو  "سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە شەرع کردووە کە کێشەی نێوان هەسەدە و دیمەشق لە رێگەی دانووستانەوە چارەسەر بکرێت".

باسی لەوەشکرد "لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکانی نێوان واشنتۆن، دیمەشق و ئەنکەرە، لە کۆشکی سپی هەڵوێستی تورکیا لەبارەی هەسەدە گۆڕاوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan