گێتی
ره‌زا ته‌ڵایی: مووشه‌كى ئێران پێشكه‌وتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران رایگه‌یاند، توانای مووشەکی ئێران به‌هێزه‌و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت به‌ر به‌و پێشكه‌وتنه بگرێت.
رەزا تەڵایی نیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگه‌یاند "توانای مووشەکی ئێران فره‌چه‌شنه‌و له ماوه‌ى ساڵه‌كانى رابردوو پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیانه نه‌بونایه، مووشه‌كى ئێران به‌و شێوه‌یه پێشنه‌ده‌كه‌وت".
وتیشى "بە پێی گەمارۆکان لەسەر بواری بەرگریی ئێران، پیشە و توانای مووشەکی بە پشت بەستن به هێزى ناوخۆ به‌رده‌وامه، توانای مووشەکی بەردەوام روو لە گەشەیە و گەمارۆ نادرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "گەمارۆکان کاریگەریان لەسەر گەشەی تەکنۆلۆژیای مووشەکی ئێران نابێت، چونکه بە پشت بەستن بە توانا و زانستی ناوخۆیی، ئاستی وابەستەیی پیشەی مووشەکی بە دەرەوەی وڵات گەییشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی".
ع
بیروڕا


