ئابووری
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار دابه‌زى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌بێ هیچ هۆكارێك، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زینى گه‌وره‌ى كرد.
ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌هۆى هه‌ندێك هه‌واڵى ناڕاست نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى كرد، به‌ڵام ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه خۆى نه‌گرت و به‌خێرایی دابه‌زى".
وتیشى "دواى ئه‌وه‌ى نرخى 100 دۆلار گه‌یشته خانه‌ى 144 هه‌زار دینار، دواتر به‌خێرایی بازاڕ سه‌قامگیربووه‌وه و نرخى 100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار و 850 دینار دابه‌زى".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی عیراق له سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌خاته بازاڕه‌وه.
ع
بیروڕا


