ئابووری
راوێژكارى ئابوورى سودانى: نرخى دۆلار گران ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چه‌ند رۆژێكه، ژماره‌یه‌ك ئابووریناس، به‌بێ هیچ زانیارییه‌ك هه‌واڵى گرانبوونى نرخى دۆلار بڵاوده‌كه‌نه‌وه له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندیی عیراق، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراقیش ده‌ڵێت، هیچ بنه‌مایه‌كى نییه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به هیچ شێوه‌یه‌ك گرانبوونى نرخى دۆلار له به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى بنه‌ماى نییه و ئه‌و هه‌واڵانه چه‌واشه‌كاریین و خزمه‌ت به هاوڵاتییان ناكه‌ن".
وتیشى "نرخى دۆلار وه‌ك خۆیه‌تى و بانكى ناوه‌ندیی به‌رده‌وامه له فرۆشتنى دۆلار به نرخى فه‌رمىی كه 100 دۆلار به 132 هه‌زار دیناره".
باسى له‌وه‌شكرد "بانكى ناوه‌ندیی هیچ نیازێكى نییه گۆڕانكاریی له نرخى دۆلار بكات، بازرگانه‌كان به مه‌به‌ست نرخى دۆلار به‌رزده‌كه‌نه‌وه، فرۆشتنى دۆلار به نرخى فه‌رمى به‌رده‌وامه و رۆژانه سه‌دان ملیۆن دۆلار له رێگه‌ى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى به شێوه‌ى كاش و حه‌واڵه ده‌فرۆشرێته بازرگانه‌كان و كۆمپانیاكان".
ع
بیروڕا


