ئابووری
كاسترۆ مه‌عروف: کۆمپانیا قۆرخکارەکان نرخی پەینی کیمیایان گران کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ باران بارینى ئه‌مساڵ، كۆمپانیا قۆرخكاره‌كان نرخى په‌ینى كیمیاییان گرانكردووه.
کاسترۆ مەعروف، سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م باران بارینى ئه‌مساڵ، كاتێک زانرا جوتیاران پێویستیان به په‌ینى كیمیاییه، ده‌ستبه‌جێ كۆمپانیاكانى هاورده‌ى په‌ین، نرخى په‌ینیان گرانكرد".
وتیشى "داواکارین لەوەزارەتی بازرگانیی و وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچوون بۆ هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی پەینی کیمیایی بکەن کە لە ئێستادا بە بەراورد بەچەند رۆژی ڕابردوو نرخێکی زۆری چوه‌تەسەر ئەمەش بۆتە گرفت بۆجووتیاران".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داواکارین بەربەستەناخۆییەکان لاببرێن کۆمپانیاکان لەوه زیاتر نەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرهەمەکان".
ع
بیروڕا


