گێتی

عه‌لوه‌ییه‌كان داواى جیابوونه‌وه‌ له‌ سوریا ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عه‌لوه‌ییه‌كان داواى جیابوونه‌وه‌ له‌ سوریا ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممه‌، مەرجەعیەتی باڵای رۆحانیی تایفەی عەلەوی لە سوریا رەخنەی لە مامەڵەكردنی حكومەتی سووریا لەگەڵ پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە كرد و دەسەڵاتەكەی بە بەكافركار و توێژ و پشتگوێكار وەسف كرد و داوای دەسەڵاتێكی فیدراڵیی و نامەركەزیی سیاسیی بۆ سوریا كرد، داواشی لە تەواوی پێكهاتەكان كرد بۆ مانگرتنی ئاشتیخوازانە بۆ وەستانی ئامرازی كوشتن و تیرۆر لە دژی ئەوان. 

لاى خۆیه‌وه‌ شێخ غەزال غەزال، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە سوریا و تاراوگە رایگه‌یاند "سوریا بووەتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی حیساباتی تایفەیی، ئەگەرچی ئێمە وەك تیفەی عەلەوی رۆژێك لە رۆژان سەنگ و بەهامان بۆ تایفیەت دادەنایەوە، بۆیەش چەكەكانمان رادەستی دەسەڵاتێك كرد كە پێمان وابوو هی هەموومانە، بەڵام تووشی نائومێدی بوین بەهۆی ئەوەی چەكەكانمان خستە ناو دەستی دەسەڵاتێكی تیرۆریست و بەكافركار و چینایەتی و پشتگوێخەر كە پێكهاتەی سوننەی كردووەتە ئامرازێك بۆ سیاسەتەكانی".

وتیشى "وەك پێكهاتەكانی سوریا شەڕی بوونمان لە نێواندا نییە و واشی لێ مەكەن، سوریا نابێتە مۆڵگەیەكی داعش، چارەسەرییەكان روونن لە فیدراڵیەت و نامەركەزیی سیاسی، ئەوەش بۆ مسۆگەریی مافەكانی ئێمە و ئێوەش، هەروەها داوا لە تەواوی پێكهاتەكان دەكەم بۆ مانگرتنێكی ئاشتییانە بۆ وەستانی ئامرازی كوشتن و دژی هەموو شێوەیەكی تیرۆر كە بەرانبەر بە پێكهاتەكان پیادە دەكرێت".

Qaiwan
Qaiwan