کوردستانی

مه‌زڵوم عه‌بدى: دیمه‌شق رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زڵوم عه‌بدى: دیمه‌شق رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ ناكات

مه‌ودا میدیا-

فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات رایگه‌یاند، حكومه‌تى سوریا ئاماده‌ نییه‌ رێككه‌وتنى ئادارى ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بكات.

مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند "ئاستی گفتوگۆ سیاسییەكانی لەگەڵ حكومەتی دیمەشق پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینووه‌، حكومەتی سوریا جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئادار پەك دەخات و هەر رێككەوتنێكی گریمانكراو لەگەڵ حكومەتی سووریا بێ فەراهەمكردنی مافی كورد لە دەستوری سوریا نابێت".

وتیشى "دیمەشق دەیەوێ سەرەتا پرسە ئه‌منى و سەربازییەكان چارەسەر بكرێت، ئینجا باسی دەستور و حكومەتی هاوبەش بكرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەو كاره‌ى سوریا هەڵەیە، بەڵام لەسەری سوورە، ئەو پێی وابوو دەستور و شێوەی فەرمانڕەوایەتیی لە سوریا لە نێوان مەركەزیەت و نامەركەزیەت بابەتی سەركین و تا ئێستەش هەڵپەسێردراون".

ع 
Qaiwan
Qaiwan