گێتی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هەمووان ئاگاداری ئەو هەنگاوانەن کە ئەنكەرە دەیگرێتەبەر کاتێک ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی، ده‌شڵێت، ئەوەی پێویسته بێت له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ئەنجامی ده‌ده‌ین ئەگەر رووبەڕووی هەڕەشەی هاوشێوەی ئه‌وه ببینه‌وه كه له‌رابردودا لە سوریا دوچاری بوینه‌وه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "ئه‌نكه‌ره پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دوپاتده‌كاته‌وه‌و چارەنووسی سوریاش له‌لایه‌ن خەڵکی سوریا خۆیان دیاری ده‌كرێت".
وتیشى "هەمووان ئەو هەنگاوانە دەزانن کە لە رابردوودا ناومانن کاتێک باس لە سەلامەتی وڵاتەکەمان و ئاسایشی نەتەوەیی دەکرێت، ئێمە نامانەوێت جارێکی دیکە رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکی هاوشێوە ببینەوە، بەڵام ئەگەر رووبەڕووی بیینه‌وه ئه‌وا رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لە چوارچێوەی ئەولەویەتە ستراتیژییەکانیاندا ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدەین، توركیا چاوى لەسەر خاک و سەروەری هیچ وڵاتێكی تر نییە".
ع
بیروڕا


