ئابووری
نرخی نەوت دەستیكرد بە دابەزین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا دەستیكرد بە دابەزین.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمەریكا 12 سەنت دابەزی و بە 58 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكووریش 17 سەنت دابەزی و یەك بەرمیل بە 63 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
شارەزایان باس لەوە دەكەن"چەند هۆكارێك وایانكردووە كە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بوەستێت و دەست بە دابەزین بكات لەوانەش، سەرنەگرتنی ئاگربەستی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا و ئەگەری كەمكردنەوەی سوودی بانكی لەلایەن ئەمەریكاوە لە مانگی داهاتوودا".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن"ئەگەرەكانی زیادبوونی خستنەڕووی نەوت لە ساڵی داهاتوودا لەچاو ئەو خواستەی كە هەیە، كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستكردووە و رەنگە بۆ ماوەیەك بەردەوام بێت لە دابەزین".
ئ پ
بیروڕا


