کوردستانی
پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت و بارانیش دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما لە نێوان چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و لە چەند ناوچەیەكیش ئەگەری بارانبارین هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەمڕۆ سێشەممە 25/11/2025 ، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە رێژەی چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە".
وتیشی"رۆژی چوارشەممە 26/11/2025 ، لە هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچە هەور و هەوری نزم دەبێت و كەشێكی ساردی زستانە دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"پێشبینی دەكەن رۆژی چوار شەممە لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی كە كەشێكی ساردی دەبێت بارانیش ببارێت، بەڵام بارانەكە هەموو ناوچەكان ناگرێتەوە".
ئ پ
بیروڕا


