گێتی
حكومەتی هەرێم رێگری دەكات لە پەخشكردنی كەناڵە وەرزشییەكانی بین سپۆرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەبارەی پەخشكردنی كەناڵەوەرزشییەكانی بین سپۆرت لە ناوخۆی هەرێم دەركرد و بەپێی بڕیارەكەش چیتر هیچكام لە كەناڵەكان ناتوانن یارییەكان لەو كەناڵەوە پەخش بكەن.
ئەمەش دەقی راگەیاندنەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمە:
بڕیارێك لە بارەی كەناڵەكانی (بین سپۆرت)
بە مەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێك كەناڵی بێمۆڵەت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڕیارێك دەردەكات.
لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێكەوتی 17/11/2025 بە نووسراوی رەسمی، كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەكاتەوە بە راگرتنی پەخشی كەناڵەكانی (بین سپۆرت) كە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێك كەناڵی ناوخۆییەكان بە نایاسایی بەشێوازی (ئای پی تی ڤی) پەخش دەكرێن.
بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نایاساییە و پارێزگاریكردن لە مافی پەخش و بڵاوكرنەوە، وەزارەتمان رێگری دەكات وە پێویستە لە ماوەی یەك مانگدا كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن.
هەر كەناڵێك بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی (بین سپۆرتس) بكات، پێویستە لە رێگای بریكاری رەسمی ئەو دەزگایە بێت لە بەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیكری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئ پ
بیروڕا


