کوردستانی

بەهۆی كەمی ستافەوە لە سلێمانی زەوی دابەش ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كەمی ستافەوە لە سلێمانی زەوی دابەش ناكرێت


مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانێكی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، دواكەوتنی دابەشكردنی زەوی لە شارەكە بۆ كەمی ستافی جێبەجێكردن دەگەڕێتەوە.

هەرچەندە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ناوی فەرمانبەران بۆ پێدانی زەوی لە سلێمانی راگەیەنرا، بەڵام تا ئێستا زەوییان بەسەردا دابەش نەكراوە.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هۆكاری دواكەوتنی پرۆسەكە بۆ كەمی ستاف لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەگەڕێتەوە، چونكە دانانی نەخشەی ئاوەدانی و جیاكردنەوەیان پێویستی بەستافە". 

وتیشی" تەنها لە ساڵی 2025دا 550 فەرمانبەرمان خانەنشین بوون و شوێنیان پڕنەكراوەتەوە، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر كارەكانیان درووست كردووە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە سنوری سلێمانی 130 هەزار كەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا تیروپشك تەنها بۆ نزیكەی 20 هەزار كەس كراوە.  
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan