عیراقی
عیراقچى: ئه‌و كۆمپانیا و وڵاتانه‌ى كه كیمیاییان دا به سه‌ددام سزابدرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، داوای لێکۆڵینەوە لە وڵاتان دەکەین کە هاوکاریان کردووە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی پێشووى عیراق.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و وڵات و كۆمپایایانه بكرێت كه كاتى خۆى چه‌كى كیمیاییان داوه به سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكى له سێداره دراوى رژێمى پێشووى عیراق".
وتیشى "پەیماننامەی چەکی کیمیایی لە بنەمایەکدا بۆ رێگریکردن لەو ترسناکییە دروستکراوە کە بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە دروست دەبێت، ئێمەی ئێرانی تووشی ئەو مەینەتییە بووین کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی سەددام لە دژی سەرباز و خەڵکی سڤیلمان لە شەڕی 8 ساڵەى ئێران و عیراق".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندینجار هه‌وڵدراوه دادگایی ئه‌و كۆمپانیایانه بكرێت كه چه‌كى كیمییان به سه‌ددام داوه و به‌هۆیه‌وه كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه كرا‌و پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید كران.
ع
بیروڕا


