ئابووری

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار زیاتر دابه‌زى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار زیاتر دابه‌زى

مه‌ودا میدیا-

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى زیاترى كرد، دواى ئه‌وه‌ى له‌ دوو رۆژى رابردوو به‌رزبووه‌وه‌.

ئیبراهیم غه‌غور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرحى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار دابه‌زى، سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌".

وتیشى "نرخى 100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار و 300 دینار دابه‌زى، ئه‌وه‌ش دواى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2023 تا ئێستا 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

رۆژى رابردوو، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكاری ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بانكى ناوه‌ندیی عیراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاریی نرخى دۆلار ناكات".

ع
Qaiwan
Qaiwan