عیراقی
به‌هێزترین كاندید بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماڵپه‌ڕى مۆنیته‌ر له راپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، حه‌مید شه‌ترى به‌هێزترین كاندیده و هه‌ر ئه‌ویش زۆرترین چانسى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتووى عیراق.
له راپۆرته‌كه‌ى مۆنیته‌ر هاتووه "سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه به وردیی بیر له كاندیدكردنى شه‌ترى ده‌كه‌نه‌وه،، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و متمانه‌ى شیعه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "شه‌ترى، ئه‌زموونێكى زۆرى بوارى ئاسایشى هه‌یه و تواناى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئاڵه‌نگارییه ناوخۆییه‌كان هه‌یه و ده‌توانێ په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ببات، ئه‌م سیفه‌تانه‌یش له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه بایه‌خیان پێ ده‌درێت".
هه‌روه‌ها "حه‌مید شه‌ترى هیچ خواستێكى حزبى نییه، ئه‌م خاڵه زۆر له‌گه‌ڵ خواستى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ده‌یه‌وێ كه‌سێكى "ناسیاسى" سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌ت بكات".
ع
بیروڕا


