کوردستانی

یه‌كێتی: ده‌رگاى گفتوگۆمان كراوه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتی: ده‌رگاى گفتوگۆمان كراوه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌رگامان واڵایه‌ بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم.

كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند "لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە لە هەرێمی كوردستان، یەكێتیی لە رەشنوسی كارنامەی حكومەت لەگەڵ پارتی دیموكراتى كوردستان پەشیمان نییە و چاوەڕوانین لایەنەكانی تر پەشیمان نەبنەوە".

وتیشى "لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان دەرگای گفتوگۆمان كراوەیە بۆ ئەوەی بتوانین زوو دانوستانەكان دەستپێ بكەینەوەو حكومەتێكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دروست بكەین، بۆ ئەمە پێویستمان بە سازان و هاوسەنگی و هاوبەشی هەیە".

له‌ ماوه‌ى رابردوو پارتى دیموكراتى كوردستان یه‌كێتیی به‌وه‌ تاوانبار ده‌كرێت كه‌ هۆكارى دواخستنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێیه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan