ئابووری
به‌غدا سبه‌ینێ پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
به‌رپرسێكى جكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرابكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چاوه‌ڕێین سبه‌ینێ یان پێنجشه‌ممه، به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ، ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات".
وتیشى "چه‌ند رۆژێكه پاره‌مان بۆ به‌غدا ناردووه 120 ملیارى داهاتى ناوخۆ بۆ مانگى نۆ، به‌ڵام به‌غدا بۆیه پاره‌ى دواخست، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌وكات پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەگەر گرفت دروستنەبێت، چاوه‌ڕێین له 48 كاتژمێرى داهاتوو پاره بنێرێت، خشتەی مووچە ئامادەیەو ده‌ستبه‌جێ بڵاوده‌كرێته‌وه و به سێ رۆژ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى مووچه وه‌رده‌گرن".
ع
بیروڕا


