عیراقی

مستەفا كازمی هەڕەشە له لایەنەكان دەكات... فشار قەبوڵ ناكەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا كازمی هەڕەشە له لایەنەكان دەكات... فشار قەبوڵ ناكەم
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق رایگەیاند، یەك فشار بۆ سەر كابینەكەم قەبوڵ ناكەم ئەگەر لە چوارچێوەی وڵات نەبێت.

مستەفا كازمی، لە تویتێكدا كە بە زمانی كوردی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت "بەرپرسیاریەتییەكانم لە میانی ئاڵنگاریە ئابووری و تەندروستی و ئەمنییەكان بەرپرسیاریەتی نیشتمانین، پێویستە حكومەتی داهاتوو لە ئاستێكدا بێت بتوانێت قەیرانەكان چارەسەر بكات".

هەروەها باسی لەوەشكردووە "پێویستە هەموو لایەنەكان بەرژەوەندی عیراق لە پێشەوە دابنێن، تەنیا ئەو فشارە قەبوڵ دەكەم كە لە بەرژەوەندی وڵات بێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو كازمی ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی ئاشكراكرد، بەڵام لە لایەن شیعەكانەوە رەتكرانەوە و داوایان كرد ناوی دووبارە لە كابینەكەی نەبێت.
Qaiwan
Qaiwan