ئابووری
نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشكى زیندوو له بازاڕه‌كاندا هه‌رزانبووه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان مریشكێكى زۆریان به‌رهه‌مهێناوه.
رێژین قادر، مریشكفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مریشك له بازاڕه‌كاندا هه‌رزانبووه و له ناو كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانیش مریشكێكى زۆر هه‌یه، ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌رزانبوونیه‌تى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندووى ناسك به 2600 دیناره، له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌و نرخه هه‌رزانتره، چونكه نرخى فرۆشتن به كۆ هه‌رزانتره، مریشكى پیریش به 3000 هه‌زار دیناره".
پێشتریش خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، كیلۆیه‌ك مریشك تا به‌رهه‌مى ده‌هێنن، 2500 دینار له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت و ساڵانه‌ش ده‌یان ملیار دینار زیانیان به‌رده‌كه‌وێت.
ع
بیروڕا


