عیراقی
عیراق ئامارێكى مه‌ترسیدارى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق له ئامارێكدا، باس له بڕى ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كات له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو، هەروەها هەزا تۆڕی بازگانیکردن هەڵوەشاونەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وەزارەتی ناوخۆى عیراق هاتووه "له رێگه‌ى ته‌واوى تیمه‌كان و یه‌كه‌كانمان له هه‌موو ناوچه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن پێوه‌ى، توانراوه به‌شێوه‌یه‌كى باش رووبه‌ڕووى ئه‌و دۆخه ببینه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو توانراوه زیاتر لە هەزار تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مادده‌یه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هه‌ر له‌و سێ ساڵه‌دا ئه‌و مادده هۆشبه‌ره‌ى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه زیاتر له 14 تۆن بووه و هه‌مووى به‌ڕێگاى زانستیی له ناوبراوه".
ع
بیروڕا


