ئابووری
ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى دابه‌زیووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو به رێژه‌یه‌كى باش باران نه‌باریووه و ئه‌مساڵیش باران بارین دواكه‌وتووه، ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى له هه‌رێم دابه‌زیووه.
ئازاد سه‌ید سابیر، شاره‌زاى بوارى جیۆلۆجى و ئاوى ژێر زه‌وى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى دوو ساڵه به‌پێى پێویست باران نه‌باریووه، ئه‌مه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى ئاوى ژێر زه‌وى".
وتیىشى "ئاوى ژێر زه‌وى له هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه و شوێن هه‌یه به 200 مه‌تر ده‌گاته ئاو و له پێنج ساڵى رابردوویش چه‌ندین مه‌تر ئاوى ژێر زه‌وى له سنوره‌كه دابه‌زیووه".
باسى له‌وه‌شكرد "له سنورى سلێمانیش ئاستى ئاو دابه‌زیووه به‌ڵام وه‌ك هه‌ولێر نییه، به‌ڵام به گشتیی ئاوى ژێر زه‌وى به‌هۆى ئه‌وه‌ى باران نه‌باریووه و ئه‌مساڵیش دواكه‌وتووه، له گه‌رمیانیش ئاسته‌كه زۆر دابه‌زیووه".
ع
بیروڕا


