ئابووری
دابه‌شكردنى ئاو له شاره‌زوور راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فەرمانگەی ئاوی شارەزوور سەرجەم گەڕەکەکانی سنووری شارۆچکەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت.
فەرمانگەی ئاوی قائیمقامیەتی شارەزوور بڵاویكرده‌وه "ئاگاداری دانیشتوانی شارەزوور ( سەرجەم گەڕەکەکان ) دەکەین ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت و رۆژێك دوادەکەوێت".
باس لهوهشكراوه "سبەینێ پێنجشەممە، دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە، لە هەردوو گەڕەکی (سیروانی یەك، ئازادی، سیروانی دوو و شارەوانی ) ئاو دابەش دەکرێت".
ساڵانه له‌گه‌ڵ وه‌رزى باران بارین، فه‌رمانگه‌ى ئاوى ناوچه‌كان هه‌ڵده‌ستن به پاككردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو.
ع
بیروڕا


