عیراقی
سكاڵا لە دژی وەزیری دارایی عیراق تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیری دارایی حكومەتی عیراق تۆماركرد بە تاوانی بەهەدەردانی پارەو ناردنی بۆ هەرێمی كوردستان.
یوسف كەلابی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نوسراوێكدا دەڵێت "سكاڵای یاسایی لەسەر فواد حسێن، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی عیراق تۆماركردووە بە تاوانی بەهەدەردانی پارەی عیراق".
ئاماژەی بەوەشكردووە "وەزیری دارایی لەو ماوەیەدا زیاتر لە شەش تریلیۆن پارەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، ئەوەش بە هەدەردانی داهاتی عیراقە".
بەهۆی نەناردنی نەوت لە لایەن هەرێمەوە و رادەستنەكردنی بە كۆمپانیای سۆمۆی عیراقی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان راگیراوە و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.