گێتی
له باشوورى سوریا شه‌ڕ به‌رده‌وامى هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بڵاویكرده‌وه، هێرشی درۆنی و پێکدادانی چەکداریی لە باشوری په‌ره‌ى سه‌ندووه و دۆخه‌كه له خراپیدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بڵاویكرده‌وه "هێرشی درۆنی و پێکدادانی چەکداری لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا زیادی کردووە".
باس له‌وه‌شكراوه "پێکدادانە چەکدارییه‌کان بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییەکی سوریی گیانیلەدەست بدات، هه‌روه‌ها پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەو پێکدادانە لەڕێگای عەتیل- سەلیم هەڵکەوتوو لە باکوری سوەیدا بە بەکارهێنانی درۆن ئەنجامدراوە".
هەروەها "لە هێرشی کەسانێکی چەکدار بۆ سەر وێستگەی پشکنینی هێزەکانی سەر بە ئه‌جمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا لە سوەیدا، یەکێک لە ئەو هێزانە کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون".
ع
بیروڕا


