ئابووری

داهاتى نه‌وتى مانگى رابردووى عیراق 7 ملیار دۆلار بووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى نه‌وتى مانگى رابردووى عیراق 7 ملیار دۆلار بووه‌


مه‌ودا میدیا-

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی خاوی عیراق، زیاتر بووە لە 110 ملیۆن بەرمیل و داهاتیش حه‌وت ملیاربووه‌.

کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكرده‌وه‌ "بۆ مانگی تشرینی یەکەم، بڕی 110 ملیۆن و 923 هەزار و 47 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی نەوتی بەسرە 104 ملیۆن و 816 هەزار و 106 بەرمیل بووە".

هه‌روه‌ها "هەناردەی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا پێنج ملیۆن و 834 هەزار و 864 بەرمیل بووە، هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکیش بۆ ئوردن 272 هەزار و 77 بەرمیل بووە".

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌ "داهاتى نه‌وتى فرۆشراو حەوت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هەزار و 366 دۆلار و 5 سەنت بووە".

د. رەهێڵ محەمەد، شارەزای نەوت و وزە بە مەودا میدیای وت "بەشێک لە داهاتی نەوتی عیراق بۆ مانگی تشرینی یەکەم، نەوتی فرۆشراوی هەرێمە، ئەوە وایکردووە داهاتی نەوتی عیراق بەرزبێتەوەو ئەگەر بەرهەمی نەوتی هەرێم بەرزبکرێتەوە داهات زیاتر بەرزدەبێتەوە".


ع
Qaiwan
Qaiwan