ئابووری

بۆ زستان پرۆژەی رووناکی تووشی کێشە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ زستان پرۆژەی رووناکی تووشی کێشە دەبێت


مەودا میدیا-

بەهۆی خواستی هاوڵاتییان لەسەر کارەبا لە وەرزی زستان و سەرما، ئەم زستانە پرۆژەی رووناکی وەک پێویست کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین ناکات.

کاروان کەریم، شارەزای بواری کارەبا بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی رووناکی لە سەرەتای هاتنی سەرما بەتایبەت لە دە رۆژی رابردوو ئاستێکی باش و دڵخۆشکەری تۆمار نەکرد، لە هەموو ناوچەکان دەبڕاو موەلیدەکانیش کاریان نەدەکرد و خەڵک بێ کارەبا دەبوون".

وتیشی "پرۆژەی رووناکی ئەوە نابێت کە بەرپرسابی حکومەت و خودی حکومەت باسیان دەکرد، بۆ وەرزی زستان و هاتنی سەرماو دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، خواست زۆر دەبێت و پرۆژەی رووناکیش دەکەوێت، بەو مانایەی کە ناتوانێ کارەبای خەڵک دابین بکات".

ئەوەشی خستەڕوو "نەدەبوو حکومەت بەو جۆرە باسی کارەبای بکردایە، ئەوان لە مانگی نۆ و 10 کارەبایان کرد بە 24 کاتژمێریی کە لەو دوو مانگە خواست لەسەر کارەبا کەمە، بۆیە بۆ ئەم زستانە ناتوانن وەک پێویست کارەبا دابین بکەن ئەگەر چارەسەری کێشەکان نەکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan