کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی هۆڵەندا کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی هۆڵەندا کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و جانێت ئەلبێردا جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندیی نێوان لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی بۆ کارئاسانیکردن بۆ سەرمایەداران و خاوەنکارانی هۆڵەندا دەربڕی تاوەکو رۆڵی کاریگەرتر بگێڕن لە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پشتیوانی لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan