کوردستانی
دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرایکرد نزیکەی 480 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بڕیاری وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە.
سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند "تاوەکو ئێستا ناوی نزیکەی 480 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی، رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ گەڕاوەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ لیستێک لە ئەنجومەنی وەزیران نەماوە، بەڵام نزیکەی دوو هەزار ناوی خانەنشین و فەرمانبەر لە وەزارەتەکەیان ماوە و رۆژانی داهاتوو ئەو لیستەش بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر و سەرۆکایەتی و پارێزگای سلێمانیش نزیکەی 100 هەزار پارچە زەوی دابەش کراون".
ب ح

بیروڕا