کوردستانی

لەكاتی پچڕانی كارەبادا پشوو درێژ بن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەكاتی پچڕانی كارەبادا  پشوو درێژ بن
مەودا میدیا-


وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتییان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێم  رایگەیاند " داوا لە هاوڵاتیاین دەکەن پشوو درێژبن، دڵنیایاندەکەنەوە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەکاتی روودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژڕاو، پێشوەختە هاوڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە، بۆیە هانی هاوڵاتییان دەدەن خۆیان تۆماربکەن لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان پێبگات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan