کوردستانی
ژمارەی دانیشتوانی هەڵەبجە رووی لە کەمبوونەوە کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی دانیشتووان لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئاشکرایکرد هەڵەبجە پێش 37 ساڵ لەمەوپێش دانیشتوانی زیاتر بوو لە ئێستا.
کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەی لەرووی رووبەرەوە هەڵەبجە زۆر زیاتر بوو لە ئێستا، هەروەها لە رووی دانیشتووانەوە بە پێی سەرژمێری لە ساڵی 1987 هەڵەبجە 119 هەزار و 450 کەس بووە ، بەڵام بەپێی سەرژمێری ساڵی 2024 واتە 37 ساڵ دواتر ئێستا 113 هەزار و 926 کەسە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کارکردن لەسەر مەرزی سازان و جێبەجێکردنی بریاری ئەنجومەنی وەزیران بە گەڕانەوەی داهاتی لە 20%ی مەرزەکان و کارکردن لەسەر ستراتیژی گەشەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە CDS کە پێشتر ئامادە کراوە، هەنگاوی گرنگن بۆ گەشەپێدانی شارەکە".
ب ح

بیروڕا