کوردستانی

ئیلهام ئەحمەد: سەردانەکەی ئیمراڵی مێژوویی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیلهام ئەحمەد: سەردانەکەی ئیمراڵی مێژوویی بوو
مەودا میدیا-

 هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد سەردانەکەی کۆمیسیۆن بۆ ئیمراڵی مێژوویی بوو.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند " لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوا سوورن لەسەر رێککەوتنێکی چارەسەریی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کوردەکانی سوریا پرۆژەیەکی روون و بەرفراوانیان بۆ چارەسەریی هەیە، کە دژی تورکیا نییە و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا دەپارێزێت".

ئەوەشی خستەڕوو "نامەکەی ئۆجەلان تەنها پەیوەندی بە هەسەدەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و بەڕێوەبەرایەتی دیمەشقیشەوە هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan