عیراقی

مەرجەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرجەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق ئاشکرایکرد چوارچێوەی هەماهەنگی چەند مەرجێکى بنەڕەتی بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو دیارىکردووە.

د.عەلی دیفاعی، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عیراق رایگەیاند "هەڵبژاردنی سەرۆكی حکومەت دەبێت بڕیارێکی تەواو نیشتمانی بێت و دوور بێت لە هەر فشارێکی دەرەکی یان دەستوەردانێکی هەرێمایەتی، سەربەخۆیی و لێهاتوویی و دەستپاکی پایەی بنەڕەتین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " دەبێت سەرۆک وەزیرانی نوێ پابەند بێت بە پێکهێنانی تیمێکی پیشەیی و بێلایەن بۆ بەڕێوەبردنی حکومەت و خستنەڕووی دیدێکی روون بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە نیشتمانییەکان".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan