کوردستانی

تەقەکەرەکانی گەرمیان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقەکەرەکانی گەرمیان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە هاوڵاتیەک بەمەبەستی سکاڵا تۆمارکردن سەردانی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی کرد  لەسەر ئەوەی لەلایەن دوو کەسی دەمامکداری نەناسراو تەقە لە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەی کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "پاش وەرگرتنی وتەی سکاڵاکار و ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵێنەوەی کەلار دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و توانرا تۆمەتباران بناسرێنەوە و سێ تۆمەتبار لەسەر کەیسەکە دەستگیربکرێن و پاش لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران بە پێی ماددەی ( 430) لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan