کوردستانی

ئایشەگول دۆغان: سەردانەکەی ئیمراڵی مێژوویی بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایشەگول دۆغان: سەردانەکەی ئیمراڵی مێژوویی بوو
مەودا میدیا-

وتەبێژی دەمپارتی ئاشکرایکرد سەردانی کۆمیسیۆنی ئاشتی بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە سەرەتای مانگی داهاتوودا وردەکاریی دیدارەکە دەخرێتەڕوو.

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند "نابێت زانیارییەکان تەنها لە چوارچێوەیەکی داخراودا بمێننەوە، بەڵکو مافی رای گشتییە بە وردی ئاگاداری ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی کۆمیسیۆنەکە بن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەڕای بوونی بڕیاری ڕوونی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، تاوەکو ئێستا سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئازاد نەکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە دەسەڵات پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بێت و بەزووترین کات سەڵاحەدین دەمیرتاش و زیندانیانی دۆسێیەی کۆبانێ ئازاد بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan