عیراقی

یۆنامی لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


یۆنامی لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق ئاشکرایکرد هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تەنها بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری نییە، بەڵکو لێدانە لە بنەماکانی سیستەمی فیدڕاڵی لە عیراق.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق (یۆنامی) رایگەیاند "هێرشەکە زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی عیراق دەگەیەنێت بۆیە نابێت دەستدرێژی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی قبوڵ بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرنەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan