گێتی

ترەمپ کۆچکردن بۆ ئەمەریکا کۆتایی پێدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ کۆچکردن بۆ ئەمەریکا کۆتایی پێدەهێنێت
مەودا میدیا-

رۆژێک دوای رووداوی تەقەكردنی کۆچبەرێکی ئەفغانی لە دوو سەربازی پاسەوانی نیشتمانی لە واشنتۆن، ترەمپ بڕیاریدا كۆچكردن لە جیهانی سێیەمەوە بۆ ئەمەریكا بەشێوەیەكی هەمیشەیی رابگرێت.

دۆناڵد ترەمۆ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "کۆچكردن لە هەموو وڵاتانی جیهانی سێیەمەوە بۆ هەمیشە رادەگرێت بۆ ئەوەی رێگە بە سیستمی ئەمەریکا بدرێت بە تەواوی چاکببێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ملیۆنان داواکاری پەسەندکراو کە لە سەردەمی جۆ بایدن دراوە بە کۆچبەران بۆ مانەوە لە ئەمەریکا هەڵدەوەشێنێتەوە و هەر کەسێک شتێكی پێنەبێت بۆ ئەمەریکا دیپۆرتی دەکاتەوە".
ب ح
Qaiwan
Qaiwan