کوردستانی

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

ب ح

Qaiwan
Qaiwan